كەژەكە:  ١٥ی تەباخ ژیانەوەی كوردستان، ژنان و گەنجانە

كۆردیناسیۆنی كەژەكە بەبۆنەی 35 ەمین ساڵیادی دەستپێكردنی خەباتی چەكداری پارتی كرێكارانی كوردستان كە بە هەڵمەتی 15 ی تەباخ ناسراوە، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.


كۆردیناسیۆنی كەژەكە پیرۆزبایی هەڵمەتی ١٥ی تەباخی كرد و ڕایگەیاند: "هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بەرخۆدان و ژیانەوەی ژن، گەنج و ئەو كوردانەیە كە لەبەردەم لەناوچووندا بوون".

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: "پیرۆزبایی جەژنی ئازادی ١٥ی تەباخ لە ژنان، گەلەكەمان و مرۆڤایەتی پێشكەوتوو دەكەین، هەڵمەتی سەربازی ١٥ی تەباخ لە هەمان كاتدا لە سەرەتای تۆڵەكردنەوەی شۆڕشگێڕی لە دژی كردەوەكانی بكوژ و ئەشكەنجەكارانی زیندانی ئامەدە".

كەژەكە ڕایگەیاند: "لەو ڕۆژانەی كە هەبوونی گەل و وڵاتەكەمان گفتوگۆ دەكرا، ئێمە گەیشتینە سەردەمێكی وەها كە هەبوونی داگیركەریی لە وڵاتەكەمان بووەتە بابەتی وتوێژ" و ئاماژ بەوەش كراوە "ڕاستییە گیانفیداییەكەمان لە ڕەنجی عەگیدان، زیلانان، مەزڵومان، كەمال پیران، حەقی قەراران، دەلالەكان، ئاتاكەكان، مەدیا ماوایان، ئارمانجان، هەڵمەتان ئێستا لە ڕۆژئاوا خولقاوە، لە شەنگالەوە هەتا بۆتان، دێرسم، برادۆست، دەریای ڕەش گورزی قورس لە داگیركەریی دەوەشێنێت، بۆیە فیشەكی یەكەمی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، هەنگاوێكی نوێ و ئایدیۆلۆژی، سیاسی، ڕێكخراوەیی، هێڵێكی نوێی شەڕ و ژیانە".

كەژەكە ئاماژەی بەوەش كرد، پارادیگمای نەتەوەی دیموكراتیكی ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان بووەتە هێڵی ژیانی ئازادی گەلان و ڕایگەیاند: "سیستمی كۆنفیدراڵی دیموكراتیك هیوای گەلان و ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەكات، پارادیگمای مۆدێرنیتەی دیموكراتیكی گۆڕیوە بۆ داهاتووی ژیانی ئازادی مرۆڤایەتی، بە چالاكی ١٥ی تەباخ تێكۆشانی هەبوونی گەلی كورد جارێكی دیكە گەشاوەتەوە، كوردستان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕووناك كردوەتەوە".

كەژەكە ڕایگەیاند، گەلی كورد لە پێشەنگایەتی ئۆجالان و بزوتنەوەی ئازادیی بە ڕێبازی شەڕی گەل و شۆڕشگێڕی تێكۆشانە ئازادییەكەی بە ڕێبازێكی پتەو لە ڕووی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، كۆمەڵایەتی و سەربازییەوە لە دژی داگیركەریی خۆی دەپارێزێت.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، كورد ئیتر ژیانی بێ ستاتۆ قەبوڵ ناكات، تێكۆشانەكەی بۆ ئەوە لە هەموو ناوچەیەك بە شێوەیەكی ڕێكخراو بەردەوام دەكات، هەروەها ئەوەش هاتووە: "بزووتنەوە ئازادییەكەمان كە ڕێبازی گەریلا مۆدێرنەكانی سەدەی 21 یەكەمی خولقاند، گورزی كاریگەری لە فاشیزمی توركیا وەشاند، بە گورزی بەهێز تێكۆشانی ئازادی سەردەخات، لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو دەنێرین بۆ هێزە سەربازییەكانی یەژاستار و هەپەگە بەهۆی بەرخۆدانەكانیانەوە ناهێڵین فاشیزمی ئاكەپە –مەهەپە بحەسێتەوە، لەم سەردەمەی ئێستادا باشوری كوردستانی كردوەتە گۆرەپانی بەرخۆدانی گەورە و مێژوویی و ئەخلاقی ئازاد فێری توركیا و هێزە هاوكارەكانی دەكەن، بە هێڵ و هەڵوێستە خۆپاراستنەكانیان نیشانی دەدەن كە پێویستە هێڵی كوردی شكۆدار و مرۆڤە ئازادەكان بە چ شێوەیەك بێت، لە باشوری كوردستان چەندە خیانەت هەبێت هێندەش هێڵی ڤیان سۆران، شەهید هەڵمەتەكان و هاوڕێبازی بوێر و زانای گەلەكەمان هەن، پێش هەموویان بەرخۆدان لە دژی داگیركردنی باشور، بەرخۆدانی گەریلا لە هەموو كوردستان ڕۆحی ١٥ی تەباخە، بۆیە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ، ژیانەوەی ژن، گەنج و ئەو كوردانەیە كە لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندا بوون، ئەو ڕێپێوانە ملیۆنیانەی كە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئازادی بەڕێوەیە، لە دەستیپێكردنی تێكۆشانی ئێمەی ژندا بەشی هەڵمەتی ١٥ی تەباخدا گەورەیە، پێوەری سەركەوتنی چالاكی و كارەكانمان لە هەڵمەتی (بۆ گۆڕین و ئازادی تۆش ڕاپەڕە) بە پێشەنگایەتی گۆڕەپانە كۆمەڵایەتییەكانی دەستیپێكرد، ئازادی فیزیكی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت كاتی ئەوە هاتووە كە داگیركەر لە كوردستان وەدەر بنرێت، بەناوی بزوتنەوەی ئازادی ژنی كوردستانی بانگەوازی دەكەین كە هەڵمەتی ژن لە هەموو كوردستان و دەرەوەی وڵات فراوان بكرێت، بە چالاكی و بونیاد نان بۆ داهاتووی ئازاد و بە ملیۆنان كەس بڕژێنە ناو گۆڕەپانەكان.

ژن، گەنج و گەلەكەمان بە گشتی بە ڕۆحی ئازادی لەدژی قڕكردنی بە ڕۆحی ١٥ی تەباخ تێكۆشانی ژیانی ئازاد و شكۆدار بەڕێوەدەبات، ئەو ڕووە لە بەرخۆدانێكی كۆمەڵایەتی، سەربازی دژی گۆشەگیریی نیشان دا، گەلی كورد ژنانی كوردی لە تێكۆشانی ئازادی بە ئیرادەیەكی گەورە و هەڵوێستی كوردە ئازادەكان بەردەوام دەبێت، بە پێشەنگی ژنان و گەنجانی كورد سەركەوتن هی گەلی كورد دەبێت، ڕێبەرەكەمان ئازاد دەبێت، بە دڵنیاییەوە ژیانی ئازاد لە نوێوە بونیاد دەنرێت، جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ لە هەمووان پیرۆز دەكەین، بە ئیرادەی ژنانی بە ڕێكخستنبووی گۆشەگیریی بەتەواویی كۆتای پێدەهێنین. بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەركەوتن مسۆگەر دەكەین".

د.ح