كەژەكە: K24 سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەبات

كۆردیناسیۆنی كۆما ژنێن كوردستان-كەژەكە، ناڕەزایەتی خۆی لە هێرشی تەلەفزیۆنی كوردستان ٢٤ نیشاندا كە كراوەتە سەر هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوبەری كەجەكە. 


كەژەكە لەسەر بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كوردستان ٢٤ ڕایگەیاند: لە كەسایەتی بەسێ هۆزات هێرش دەكەنە سەر هەموو شەڕڤانانی ژنی ئازاد و ژنانی پێشەنگ.

لە ڕاگەیەندراوەكەى كۆردیناسیۆنی كۆما ژنێن كوردستان-كەژەكە هاتووە: لە بەرامبەر ئەو هێرشە نا ئەخلاقییەدا دژی ژنانێك كە بۆ وڵات و كۆمەڵگای خۆیان تێدەكۆشن، بانگ لە گەلەكەمان و ڕای گشتی دیموكراتی دەكەین كە تەلەفزیۆنی كوردستان ٢٤ لە بەرامبەر ژنان سیاسەتی شەڕی تایبەت بەڕێوە دەبات.

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: تێكۆشانی ئێمە بۆ ئازادی ژن لە كوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان تێكۆشانی مرۆڤایەتی بە بیر و باوەڕێكی گەورەوە بەردەوام دەكات، هێڵی ڕێبەرایەتی ئێمە كە هێڵی ئازادی ژنان، ژینگە و دیموكراسیە، ژن و كۆمەڵگای بەرەو پێش بردووە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئەمڕۆ ملیۆنان ژنی كورد لە بواری سیاسەت، سەربازی و كۆمەڵایەتی پێشەنگایەتی دەكەن، فیداكاری و تێكۆشانی ژنانی كورد لە بەرامبەر هێرشەكانی داعش لەلایەن هەموو جیهانەوە قبوڵكراوە، لەم قۆناغەدا بەهۆی سەركەوتنی بزوتنەكەمانەوە، بە پێشەنگایەتی دەوڵەتی تورك هێرش دەكرێت و بە هاوكاری پارتی دەیەوێت ئەنجامێك بەدەست بێنێت، پارتی كە خۆی لە یەكێتی نەتەوەیی دەدزێتەوە، ئەو هێڵە لە میدیای خۆیدا بە شێوەیەكی زۆر چەپەڵ نیشاندەدات، هێرش بۆ سەر بەسێ هۆزات هاوسەرۆكی كەجەكە لە تەلەفزیۆنی K24ـەوە لەسەر ئەو بنەمایەدایە، ئەو كەسانەی ئەم قسەیان كردووە، لە تێكۆشان هەڵهاتوون و ڕوویان لە پارە كردووە و بە تەكلیفی ئەو تەلەفزیۆنە بە شێوەیەكی بێ ئاست و نا ئەخلاقی قسەیانكردووە. 

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئەو هێرشە كە دەكرێتە سەر كەسایەتی هەڤاڵ بەسێ هۆزات لەسەر هەموو ژنانی ئازاد، ژنانی پێشەنگ و لەسەر هەموو ئەو ژنانە دەكرێت كە دەیانەوێت ئازاد بن، ئێمە ئەم بەرنامەیە و بەشداربووانی بە توندی شەرمەزار دەكەین، لە بەرامبەر ئەم هەڵویستە بێ نائەخلاقیەدا لەدژی ژنانێك كە بۆ وڵات و كۆمەڵگای خۆیان تێكۆشان دەكەن بانگەوازیی هەستیاری لە گەلەكەمان دەكەین، كوردستان٢٤ لە بەرامبەر گەلەكەمان و ژنان سیاسەتی شەڕی چەپەڵ دەكات، پێویستە گەلەكەمان چیتر چاو لەو تەلەفزیۆنە نەكەن، بانگ لە گەلەكەمان دەكەین كە بایكۆتی بكەن.
 
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەی كەژەكە هاتووە: لەبەرامبەر ئەو هێرشە چەپەڵانەدا، كەسایەتی ژنی ئازاد بە شێوەیەكی بەهێز بەردەوام دەكەین، تێكۆشانی ژنی ئازاد لە بەرامبەر سیستمی پیاوی دەسەڵاتدار و سەروەر و درۆزن و نوێنەرەكانی سەردەكەوێت.

د.ح