
لەبەردەم دادگای هەولێر ژنێک کوژرا
له‌بەردەم دادگای تیاهەڵچوونەوەی شاری هەولێر، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا و بکوژەکە دەستگیر کرا.
كه‌مێك پێش ئێستا و له‌بەردەم دادگای تیاهەڵچوونەوەی هەولێر لەبه‌رانبه‌ر پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، ژنێک کوژرا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ڕۆژنیوزی داوه، "بكوژەکە هاوسەری ژنەکەیە و ده‌ستگیركراوە".
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.
ئامارەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە هەرێمی کوردستان مەترسیدارن و بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، تەنیا لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٢٢ ژن کوژراون و ٣٢ ژنی دیکە خۆیان کوشتووە، هەروەها ٩٩ ژن سووتاون و ٥٨ی دیکەش خۆیان سووتاندووە.
تەرمی ئە ژنەی لەبەردەم دادگا کوژرا
ش.ف