لەدهۆک تەرمی منداڵێک لەناو باخێکدا دۆزرایەوە

لە ناو یەکێک لە باخەکانی دەرەوەی پارێزگای دهۆک، تەرمی منداڵێکی کچ دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت دلین وەلید، کچە وونبووەکەی شاری دهۆک بێت.


دلین وەلید کچێکی تەمەن دە ساڵانە و خەڵکی شاری دهۆکە و ماوەی سێ رۆژە دیار نییە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش پۆلیسی پارێزگای دهۆک، لە دەرەوەی شار تەرمێکیان دۆزیوەتەوە و بە وتەیهێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، گومان دەکەن دلین بێت.

هێمن سلێمان،بۆ ڕۆژنیوز باسی لەوەش کرد، کە بە هۆی شێواوی تەرمەکە نەتوانراوە بناسرێتەوە و نەشتوانراوە کە بزانرێت ئایا کوژراوە یاخود خۆی کوشتووە، بۆیە ڕەوانەی پزیشکی دادەوەری شاری دهۆک کراوە بۆ لێکۆڵینەوە و شیکاری.

ک.س