لەسەرێکانی زیاتر لە ١٠٠ چەتەی سەربە سوپای تورک کوژران

لەچوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، سەرجەم هەوڵدانە داگیرکەرییەکانی سوپای تورک و چەتەکانی تێکشکاندووەو زیاتر لە ١٠٠چەتەی هاوپەیمانی دەوڵەتی تورک کوژران ٩ چەتەش بەدیل گیران.


هەوڵدانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی بۆ چوونە ناو شاری سەرێکانی و شارۆچکەی تل حەلەف بەردەوامە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لەچوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا بەرخۆدانی دەکەن و لەو هەرێمانە شەڕ بە قورسی بەردەوامە.

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، لەئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان بەرامبەر داگیرکەران، زیاتر لە ١٠٠ چەتە کوژراون و ٩ چەتەش بەدیل گیراون.

لەئێستاشدا لە بۆردوومانی سەختی فڕۆکە جەنگییەکان بۆسەر ئەو ناوچانە بەردەوامە وشەڕێکی قورس ڕوودەدات.

ب.ش