لەشاری هەولێر گفتوگۆیەک لەسەر گێچەڵی جنسی ئەنجامدرا

بەشێک لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و چالاكوانان، لەشاری هەولێر، گفتوگۆیەکیان لەبارەی گێچەڵی جنسی بەرامبەر ژنان ئەنجامدا، تێیدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەیەکێک لەو شوێنانە ئەژمارکرا، کە زۆرترین گێچەڵی جنسی تێدا دەکرێت بەرامبەر بە ژنان، هەروەها داواکرا، کە یاسایەکی توند دەربکرێت بۆ ئەوکەسانەی، کە گێچەڵی جنسی بەرامبەر بە ژنان ئەنجامدەدەن.


ئەمرۆ لە هۆتێل چوارچرا لە شاری هەولێر، ڕێكخراوی مەسەلە پانێڵێكی لەبارەی گێچەڵی جنسی لەناو كۆمەڵگادا ئەنجامدا

.

لە گفتوگۆکاندا ئاماژە بەوەکرا، کە بێجگە لە شوێنە گشتییەکان، کە گێچەڵی جنسی بەرامبەر بە ژنان تێدا ئەنجامدەدرێت، لە ئێستادا لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زۆرترین گێچەڵی جنسی بەرامبەر نە ژنان ئەنجامدەدرێت و لە ڕێگەی بەکارهێنانی وێنە و ڤیدیۆی ژنانەوە گێچەڵی جنسیان پێدەکرێت.

لە گفوگۆكراوەكەدا چالاكوانانی ژنان داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرێوبەرایەتی توندتوتیژی خێزانی كرد، كار بۆ دەكردنی یاسایەكی تایبەت بە دیاردەی هەراسانكردنی جنسی بکەن بۆ ئەوەی ڕێگریی بكرێت لەو کەسانەی گێچەڵی جنسی  بەرامبەر ژنان ئەنجامدەدەن.

هاوژین محەمەد، ڕێكخەری پرۆژەی ژنان لە ڕێكخراوی مەسەلە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئێمە دەمانەوێت لە ڕێگای ئەو پانێل و گفتوگۆكراوانەوە كۆمەڵگا هۆشیار بكەینەوە بۆ ڕێگریی كردن لە هەراسانكردنی جنسی لە نێوكۆمەڵگادا.

د.ع