لەناوەندی ئەنقەرە هاوسەرەکەی کوشت

ئیبراهیم کۆکسێل تەمەن ٤٠ ساڵ لەناوەندی شاری ئەنقەرە هاوسەرەکەی کەتەمەنی ٣٨ ساڵ بوو کوشت.


لەگەرەکی باهچەلی ناوەندی شاری ئەنقەرە ئیبراهیم کۆکسێل-تەمەن ٤٠ ساڵ دوای گەڕانەوەی لەکار بۆ ماڵ، هاوسەرە تەمەن ٣٨ ساڵەکەی دەکوژێت.

دوای ڕووداوەکە، بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی شارەکە کردووە.

ئەم دوو هاوسەرە ماوەی ١٧ساڵ بەیەکەوە ژیاون و ٤ منداڵیان هەیە.

ب.ش