لەهێرشێکی داعشدا ٢ ژن کوژرا

چەتەکانی داعش، هێرشیان کردووەتە سەر گوندێک لە سنوری پارێزگای نەینەوا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، دوو ژن کوژراون، هەروەها چەندین منداڵ برینداربوون و لەگەڵ سەرۆک هۆزێک.


میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە، بەرەبەیانی ئه‌مرۆ چەتەکانی داعش، له‌ گوندی خه‌زره‌جی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌عاج له‌ ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا هێرشێكیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی گوندەکە.

هاوڵاتیانی گوندەکە، ڕووبەڕووی چەتەکانی داعش بوونەتەوە، لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە دوو ژن كوژراون و ژماره‌یه‌ك منداڵ بریندار بوون و سه‌رۆك هۆزێكیش به‌ناوی به‌تاح گعێت، بریندار بووە.

د.ع