لە ئەوروپا ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان و ٨ی ئازاریان پیرۆزکرد

لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕژانە ناو گۆڕەپانەکان و ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان پیرۆز کرد.


دوێنێ لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا، ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گۆڕەپانەکان بوون و ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان بە جۆش و خڕوش پیرۆز کرد.

لە شاری مۆنتپەلیری فەرەنسا، ٨ی ئازار بە ڕێپێوانێک پیرۆزکرا، بە پێشەنگایەتی گروپە فیمینیستەکانی فەرەنسا بە هەزاران کەس لە Place de I'Europe  کۆبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجامدا، ژنانی کورد بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'، ' La femme, la vîe, la lîberte'  بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

لە شاری کیەڵی ئەڵمانیاش، هەر بە بۆنەی ٨ی ئازار ژنان ڕێپێوانیان ئەنجامدا، لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەپەژە و پۆستەری ژنانی پێشەنگی شۆڕش بەرزکرانەوە، لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە توندوتیژی سەر ژنان کرا، هەروەها ڕاگەیەندرا کە تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ژنان وەک کۆیلە دەبینێت.

هەر لە ئەڵمانیا و لە شاری هیلدیسیەمی ژنان کاتژمێر ١٣:٠٠ لە وێستگەی شەمەندەفەر کۆبوونەوە و تا ناوەندی شارەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا، دواتر بە گۆرانی و موزیک ٨ی ئازار پیرۆزکرا.

هەروەها لە براینسچویگ، ژنان لەو شارەش کۆبوونەوە و بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ڕێپیوانیان ئەنجامدا، لە چالاکیەکەدا پەیامی تەڤگەری ژنانی کوردستان و وۆمەن دەفەند ڕۆژئاوا خوێندرانەوە.

لە شاری کاسێڵی ئەڵمانیاش بە بۆنەی ٨ی ئازار چالاکی ئەنجامدرا، ژنان  لە Haûptbahnhof کۆبوونەوە و تا زانکۆی شارەکە ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

لە شاری مونچنی ئەڵمانیا، ٨ی ئازار لە Marîenplatz لەبەردەم شارەوانی مونچن پیرۆز کرا، لەگەڵ ئەنجومەنی ژنانی ستار هەروەها زیاتر لە ٣٠ ڕێکخراوی ژنان بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد، بڵاوکراوەی تەڤگەری ژنانی کورد بۆ ٨ی ئازار لە چالاکیەکەدا خوێندرایەوە.

ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک-یش لە گەڕەکی ئیسهۆژێ بە چالاکیەک پیرۆز کرا، ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ و ڕێکخستنە کۆمەڵایەتیەکان ٣ سیمینار و پانێلیان سازکرد، لە چالاکیەکەدا بەرخۆدانی ژنانی ڕەنجدەر لە جیهاندا بەرزڕاگیرا.

بە هەمانشێوە لە شاری فریبورگی ئەڵمانیا، بە ڕێپێوانێک و میتینگێک پیرۆزکرا، ژنانی گەنج بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد و دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' یان وتەوە،  چالاکیەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی وتن کۆتایی هات.

لە ئەسینای پایتەختی یونانیش ٨ی ئازار لە گۆڕەپانی ئەکادەمیس بە کۆنسێرتێک دەستیپێکرد، بەشداربووان ئاماژەیان بە گرنگی ٨ی ئازار و تێکۆشان کرد، دواتر ژنان بەرەو پەرلەمانی یۆنان ڕێپێوانیان ئەنجامدا، ژنانی کورد لە ڕێپێوانەکەدا پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی یەپەژەیان بەرزکردەوە.

لە شاری گرازی نەمساش ڕێکخستنەکانی ژنان، پارتە سیاسیەکان و چالاکوانان ٨ی ئازاریان پیرۆز کرد، بە سەدان کەس لە Haûptplatz  بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوە و تا Rosselmuhlpark ڕێپیوانیان ئەنجامدا، لەگەڵ خوێندنەوەی پەیامی دەزگاکان گۆرانی وتران و جەماوەرەکە هەڵپەڕکێیان کرد.

هەروەها ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان لە شاری ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا بە چالاکیەک پیرۆزکرا، ژنانی کورد، ئەرجەنتین، فیلیپین، ئێران و هۆڵەندا بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد، دواتر بە هەزاران ژن دەستیان بە ڕێپێوان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی تەژەکە و یەپەژە و وێنەکانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، هەڤرین خەلەف و ئارین میرکان بەرز کرانەوە.

ک.س