لە بناری قەندیل یادی شەهید ڤیان کرایەوە

لە گوندی دەرە کوترەی بناری قەندیل، بە دەستپێشخەری- ڕژاک، ژنان ڤیان سۆران-یان بەبیرهێنایەوە، لە چالاکیەکەدا پشتیوانی لە لەیلا گوڤەن، هەموو چالاکوانانی بادینان و مانگرتووان کرا.


بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، ژنانی قەندیل لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان سۆران، مراسیمێکیان بەڕێوەبرد.

مەراسیمەکە بە نمایشکردنی کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر ژیانی هەردوو ژنی تێکۆشەر، ڤیان سۆران و لەیلا گوڤەن ئامادە کرابوو دەستیپێکرد و بە قسەکانی مەریەم هێرۆ ئەندامی ڕەژاک کۆتاییهات.

مەریەم هێرۆ باسی ژیانی ڤیان سۆرانی کرد و، وتی: لە کەسایەتی ڤیان سۆران و لەیلا گوڤەن-دا تێکۆشانی ژنان تا دێت گەورەتر دەبێت و ئازادی ژن مسۆگەر دەبێت، ئەو دوو ژنە شۆڕشگێڕە بۆ ئەوەی مەترسییەکان لەسەر کوردستان ڕابگیرێن و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکەن، دوو چالاکی مێژووییان ئەنجامدا، چۆن ساڵی ٢٠٠٦، ڤیان بۆ دۆخی کوردستان بوو بە وەڵامێک، ئەمڕۆش لەیلا گوڤەن بۆ هەموو کوردێک بووەتە وەڵام، ئێمە دەزانین لە کەسایەتی ئەو دوو ژنە شۆڕشگیرەدا ئازادی ژن و ئازادی کوردستان مسۆگەر دەبێت.

مەریەم لە بەردەوامی قسەکانیدا سەرنجیڕاکێشایەسەر راپەڕێنی شیلادزێ و، وتی: شەهید ڤیان پێش ئەنجامدانی چالاکییەکەی نامەیەک بۆ خەڵکی باشور دەنووسێت و دەڵێت "دەوڵەتی تورک لەناو هەوڵداندایە کە دەسکەوتەکانی باشوری کوردستان لەناوبەرێت، بۆیە پێویستە ئێمە هۆشیار بین و خۆمان بپارێزین"، بۆ پاراستنی خاکمان چی پێویستە دەبێت بیکەین، لە باکور تا باشور پێویستە یەکێتی خۆمان بپارێزین و وەڵامێکی بەهێز بە نچیرڤان بارزانی و هەموو لایەنگرانی دەوڵەتی تورک بدەین.

س.ح