بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانى سلێمانى بڵاویکردەوە، پاش ئەوەى ئاگادار کرایەوە، کە ژنێگى گەنجى تەمەن ٢٥ ساڵ لەلایەن براکانیەوە ئەشکەنجە دراوە و لە ماڵى خۆیان زیندانیکراوە تیمەکانمان گەشتنە شوێنەکە و ئازادکرا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژى ئافرەتان و خێزانى سلێمانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ڕێکەوتی ٢٩-١١-٢٠٢٢ پاش ئەوەی هەواڵدەرێک هەواڵیدا، کە کچێک بەناوی ( ش.م.م ) تەمەن ( ٢٥ ) ساڵ لەژێر ئەشکەنجە دایە و لەلایەن براکانیەوە لە ماڵی خۆیان زیندانیکراوە بۆ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست”.
ئاماژەبەوەشکراوە، “تیەکانمان توانیان کچەکە رزگاربکەن و دواتر سکاڵای تۆمار کرد و بە بریاری دادوەر براکانی دەستگیرکران و کچەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کرا بە مەبەستی ڕاپۆرتی پزیشکی”.
لە کۆتایشدا ئەوەخراوەتەڕوو، “لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لەو دۆسێیە بەردەوامە”.
ئ.م