لە سلێمانی شەهید زیلان بەبیرهێنرایەوە

بە دروشمی(شەهید زیلان مانیفێستۆی ژیانی ئازادە) ڕژاك یادی زەینەب كناجی ناسراو بە زیلانی كردەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان_ڕژاك، لە ناوەندی سەرەكی لە شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی ژنانی هەر چوار پارچەی كوردستان یادی ۲۳هەمین ساڵەی شەهید بوونی زەینەب كناجی ناسراو بە زیلان ـ ی كردەوە.

سەرەتای مەراسیمەكە خولەكێك ڕێزگرتن بوو لەشەهیدانی ڕێگای ڕزگاری و دواتر لە لایەن سۆما فەرهاد بەشێك لە ژیاننامەی زەینەب كناجی باسكرا و تیشك خرایە سەر هۆكاری بەشداربوونی لە ناو ڕیزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و چۆنیەتی ئەنجامدانی چالاكییە گیانبازییەكەی، هەروەها ویژدان نوورەدین مامۆستا، بەشێك لە نامەكەی زەینەب كناجی بەر لە ئەنجامدانی چالاكییە گیانبازییەكەی خوێندەوە.

ئەو یادە پەیوەست كرا بە ئەو بوردومان و هێرشانەی كە دەوڵەتی توركیا لە سەر باشوری كوردستان ئەنجامی  دەدات و باس لەوە كرا كە دەبێت ژنان لەو هێرشانە بە ئاگا بێنەوە و لە بەرامبەردا هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن.

د.ح