لە شەنگال پیرۆزبایی ٨ی ئازار دەستیپێکرد

پیرۆزبایی ٨ی ئازار لە شارۆچکەی سنونێ سەربە شەنگال بە ئامادەبوونی سەدان کەس دەستیپێکرد.


پیرۆزباییەکانی ٨ی ئازار، ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەری ئەمساڵ، بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ، بەڕێوەدەچێت، کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە شارۆچکەی سنونێ سەربە شەنگال دەستیپێکرد.

لە مەراسیمەکەدا، لەسەر ناوی تاژێ، فەرماندەیی یەژەشە و ئەنجومەنی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی شەنگال، وتە پێشکەش دەکرێت و پەیامەکانی پیرۆزبایی دەخوێندرێنەوە، هەروەها گۆرانی دەوترێتەوە و شانۆ پێشکەش دەکرێت.

ک.س