لە شەڕی دوو دراوسێدا ژنێک کوژرا

بە هۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان دوو دراوسێ دا، لە شاری سلێمانی ژنێکی تەمەن ۲٦ساڵ کوژرا، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ـ یش ڕایگەیاند، کە هەر دوو بنەماڵە کێشەی کۆنیان هەبووە.


بە پێی هەواڵێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیاندا بڵاویان کردووەتەوە، شه‌وی‌ ڕابردوو به ‌هۆی‌ دروستبوونی‌ شه‌ڕ لە‌ نێوان دوو دراوسێ، له‌گه‌ڕه‌كی‌ وڵوبه‌ی‌ پارێزگای سلێمانی‌، ژنێک به‌ ناوی (ك، ح، ف)، تەمەن ۲٦ساڵ كوژرا.

پاش گه‌یشتنی‌ هێز‌كانی‌ پۆلیس بۆ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌، تۆمه‌تبارەکەیان به‌ناوی‌ (ش، ق، ئـ) تەمەن ۲۱ساڵ، ده‌ستگیرکردووە و بە بڕیاری دادوه‌ور و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ ٤٠٥ ڕاگیراوه‌، هاوكات ته‌رمی‌ ژنەکەش، ڕه‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ كراوە به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنین‌و توێكاریی.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ڕۆژنیوزی وت: ئەم دوو بنەماڵە لە ڕابردوودا کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتییان هەبووە و دووبارە ئەو کێشەیە سەریهەڵداوەتەوە، لە ئێستادا په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و هەروەها فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارێكی‌ دیكه‌ ده‌رچووه‌.

د.ع