لە فەرەنسا کوشتنی ژنان زیادی کردووە

ساڵانە لە فەرەنسا هەزاران ژن دەبنە قوربانی توندوتیژی پیاوەکان، لە شەس مانگی دەستپێکی ئەمساڵدا ٧٠ ژن کوژراون، لەسەر خەمساردی دەوڵەت لە بەرامبەر ئەم ڕووداوانە ژنان خۆیان بۆ ڕێپێوانێک ئامادە دەکەن.


بەپێی ئامارەکان لە شەش مانگی دەستپێکی ئەمساڵدا لە وڵاتی فەرەنسا ٧٠ ژن لەلایەن هاوسەر، دۆستی کۆن یان  تازە و خانەوادەکانیانەوە کوژراون، بۆ نمونە سێی ئەم مانگە ژنێکی دووگیان لەلایەن دۆستەکەیەوە لە هۆتێلێک کوژراوە و هەر دوێنێش تەرمی ژنێک، کە بە وتەی پۆلیس کوژراوە لە شاری مۆسلەی دۆزراوەتەوە.

گروپێک بە ناوی "ئێمە لەبیر ناکەین" کە حەوت هەزار ئەندامی هەیە ئاشکرای کردووە، کە لە ساڵی ڕابردوو لە فەرەنسادا بە گشتی ١٠٩ ژن کوژراون، کە ئەو ژمارەیە لە ساڵی ٢٠١٧ـدا ١٣٠ ژن بووە، ئەمەش نیشان دەدات کوشتنی ژنان ئەمساڵ زیادی کردووە.

هەروەها لە شەش مانگی دەستپێکی ئەمساڵدا، هەشت پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە کوژراون، کە پێنجیان لەکاتی بەرگریی لە خۆیان پیاوەکانیان کوشتووە.

زیادبوونی کوشتنی ژنان ناڕەزایەتی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنییەکانی لێکەوتەوە و بڕیارە بۆ شەرمەزارکردنی کوشتنی ژنان سبەی لە پاریسی پایتەخت لە مەیدانی کۆماری چالاکییەک ئەنجامبدرێت. 

د.ع