"لە قه‌ڵادزێ ژنێك خۆی سوتاند"

ژنێك لە قەڵادزێ خۆی سوتاند و به‌وته‌ی دایكی، كچه‌كە باری دەرونیی ناجێگیر بووە و نه‌وتی كردووه‌ به‌خۆیدا و دواتر ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه.


شەوی ڕابردوو، ژنێك به‌ناوی (م.ع.ڕ) له‌دایكبووی ساڵی ١٩٨٣، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئاشتی لە شارۆچکەی قه‌ڵادزێ خۆی سوتاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە بارەی ڕووداوەكەوە، ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ژنەكە كاتژمێر ١٠:١٥ خولەكی شەوی ڕابردوو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دواتر لە بەر زۆری ڕێژەی سوتاویەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی كراوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، به‌ وته‌ی دایكی، كچه‌كه‌ی نه‌وتی كردووه‌ به‌خۆیدا و دواتر ئاگری له‌ جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه‌، "چونكه‌ باری ده‌رونی ناجێگیر بووه‌ و چه‌ند جارێكیش به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر براوه‌ته‌ لای پزیشك".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

ک.س