لە قەڵادزێ ژنێک سوتا

ژنێک لە شارۆچکەی قەڵادزێ سوتا و بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە ڕەوانەی شاری سلێمانی کراوە، پۆلیسیش دەڵێت، کە دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕوووداوەکە کردووەتەوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ، ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ، لە شارۆچکەی قەڵادزێ لە ئیدارەی ڕاپەڕین سوتا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر ڕووداوەکە دەڵێت: ژنێک بەناوی ( د . ئـ . ح ) لەدایک بووی ساڵی 1987 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتوی قەڵادزێ، گەڕەکی ڕاپەڕین بە سوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی نەخۆشخانە، ڕێژەی سوتاوەیەکەی 100% بووە، پاش گەیشتنی بەنەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

د.ع