لە كەركوك كۆنگرەیەكی تایبەت بە پرسەكانی ژنان بەڕێوەچوو

پەیمانگای ژنانی سەركردە لە شاری كەركوك، دۆخی ژنان و ڕەخساندنی هەلی كار و چارەسەری بۆ كێشەكانی ژنان لە شاری كەركوك لە كۆنگرەیەكدا تاوتوێكرد. 


ئەمڕۆ پەیمانگای ژنانی سەركردە بە هاوكاری بەشی ژنانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە چوار چێوەی پڕۆژەیەكدا كۆنگرەیەكی لە شاری كەركوك ئەنجامدا، بۆ هەڵسەنگاندنی پرسەكانی تایبەت بە ژنان و چارەسەركردنی كێشەكان.


ژیان حەمید، یەكێك لە بەشداربوانی كۆنگرەكە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:"كۆنگرەكە لەلایەن پەیمانگای ژنانی سەركردە بە هاوبەشی بەشی ژنان لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامدرا و تیایدا گفتوگۆی چڕ كرا دەربارەی دۆخی ژنان لە شاری كەركوك و ئەو ڕێگری و ئاستەنگیانەی لە بەردەمیانن، چەند بیرۆكەیەكیش بۆ ڕەخساندنی هەلی كار بۆ ژنانی بێكار خرایە ڕوو".


د.ح