لە مەخمور خولێکی دیکەی پەروەردە بۆ ژنان کرایەوە

ئەکادیمیای شەهید ژیان ئەردەم لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، خولێکی دیکەی پەروەردەی بۆ ژنانی کامپەکە کردەوە.


ئەمڕۆ لە لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لە ئەکادیمیای شەهید ژیان ئەردەم خولێکی پەروەردەیی دەلال ئامەد بۆ ژنانی کامپەکە کرایەوە.

لە خولەکەدا ٢٨ ژن بەشداری دەکەن و ئەوە ١٢ هەمین خولی پەروەردەییە، کە بۆ ژنانی کامپەکە دەکرێتەوە.

لە کاتی کردنەوەی خولەکە، جیهان چیا، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی عەشتار قسەی کرد و وتی: لە چوار لای جیهان گەلی کورد لەناو بەرخۆداندایە، لە قۆناغێکی وادا ئەم خولە هۆشیارییە زۆر گرنگە و بەشێکە لەو تێکۆشانە.

ئەوەشی وت: ئەم دەورەیە لەسەر بنەمای فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت و ژنانی کورد دەتوانن هەموو هێرشەکانی دوژمن پوچەڵ بکەنەوە.


ک.ک