لە مەخمور ٤ـەمین کۆنفرانسی پەروەردەیی مامۆستایانی ژن دەستیپێکرد

چوارەمین کۆنفرانسی پەروەردەیی ماموستایانی ژن لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور بە دروشمی "بۆ ئازادی تۆش هەستە سەرپێ" دەستیپێکرد.


ئەمڕۆ لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخمور، بە بەشداری ١٥٠ ئەندام، چوارەمین کۆنفرانسی پەروەردەیی ماموستایانی ژن بە دروشمی "بۆ ئازادی تۆش هەستە سەرپێ" دەستیپێکرد و بڕیارە تا ئێوارەی سبەینێ بەردەوام بێت.

کۆنفرانسەکە بە دەقەیەک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستیپیکرد و مامۆستا هێلین بلەن دوای پیرۆزبایی کۆنفرانسەکە، قسەیکرد و، وتی: لە قۆناغێکی گرنگ داین، بۆ ئەوەی وەڵام دەرەوەی قۆناغەکە بین پێویستە کار و خەباتی خۆمان لە بازنەی پەروەردە بەهێز بکەین، ئەگەر ئەوە نەکەین کۆمەڵگاکەمان لاواز دەبێت.

دوای ماموستا هێلین، ماموستا گولستان تونچ کارنامەی پێشوویان خوێندەوە، هەروەها پەیامی ڕێکخراوەکانی کامپەکە خوێندرایەوە، دوای پەیامەکان ڕاپۆرتی دوو ساڵ لەلایەن ماموستا بێریڤان-ەوە خوێندرایەوەو کۆنفرانس بەردەوامیی بە کارەکانی دەدات.

س.ح