لە نەرویج کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوە بۆ تاشدەمیر دەستیپێکرد

ناڕەزاییەکان لەدژی ڕادەستکردنەوەی گولیزار تاشدەمیر، چالاکوانی سیاسیی کورد لەلایەن دەوڵەتی نەرویجەوە بۆ تورکیا ڕۆژلەدوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و لە نەرویج کەمپەینێکی کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد.


گولیزار تاشدەمیر، هاوڵاتی باکوری کوردساتان ڕۆژی ٤ی تەموز لەلایەن دوڵەتی نەرویجەوە رادەستی دەوڵەتی تورک کرایەوە، جگە لە خۆی هەموو بەڵگە و وێنەی چالاکییەکانی کە بۆ دۆسییەی پەنابەرێتی ئاڕاستەی دەوڵەتی نەرویجی کردبوو دراونەتە دەوڵەتی تورک، دوێنێ بەمەبەستی پشتگیرییکردنی تاشدەمیر، کەمپەینێک کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد.

بیرکەلاند، پارێزەری تاشدەمیر دەڵێت: ڕادەستکرنەوەی تاشدەمیر بەواتای پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

ئەو پارێزەرە باسی لەوەش کرد، پێشتر دەستەیەکی پشتگیریکردنی تاشدەمیر لە ئۆسلۆ پێکهاتبوو، ئەو دەستەیە بە دەستپێکردنی کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بەردەوامی بە کارەکانی دەدا، دەوڵەتی نەرویج لەبەرامبەر دۆخی ژیانی تاشدەمیردا بەرپرسیارن.

بۆ واژۆکردن سەردانی ئەم ناونیشانە بکە:

 

https://www.change.org/p/utlendingsnemnda-justice-for-gulizer-tastemir

 

 

ش.ف