لە هەولێر باوکێک کچەکەی خنکاند

لە شاری هەولێر باوکێک کچە تەمەن ٢٢ ساڵەکەی خۆی خنکاند و دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا نا.


بەپێی لێدوانی هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ ڕۆژنیوز، "دوو شەو لەمەوبەر لە گەڕەكی ئایندەی شاری هەولێر، كچێك بەناوی (چەلەنگ ئیبراهیم ئەحمەد) كە لەدایكبووی ساڵی ١٩٩٧ ، لەلایەن باوكییەوە خنكێندراوە".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، ڕاشیگەیاند: تاوانباری ئەو كەیسە كە باوكی كچەكەیە، دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە،هەروەها "ئەو كوڕەش كە پەیوەندی لەگەڵ كچەكەدا هەبووە ولەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لەگەڵ کچەکەدا بووە"، دەستگیر كراوە.

ش.ف