لە ڕووداوێکدا ٤ ژن و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

له ‌ئه‌نجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنوری شارۆچکەی ڕانیە، شەش که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، کە چواریان ژنن و دوانیشیان منداڵن، هەروەها حەوت کەسی دیکه‌ش بریندار بوون.


ئه‌مڕۆ له ‌ئه‌نجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای شارەدێی بنگرد - ڕانیه‌، ١٣ کەس بوونە قوربانی.

ڕووداوه‌که‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له ‌جۆری تویتا هایلوکس‌ و تویتا کامری ڕوویداوە و له ‌ئه‌نجامدا شەش که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، که‌ پێکهاتوون له ‌چوار ژن‌ و دوو منداڵ، هه‌روه‌ها حەوت که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

پاش گه‌یشتنی هێزه‌کانی پۆلیسی فریاکه‌وتن ‌و تیمه‌کانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕووداوه‌که‌، برینداره‌کان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه، هەروەها که‌شف‌ و هێڵکاریی بۆ شوێنی ڕووداوه‌که‌ ئه‌نجامدرا و له‌لایه‌ن بنکه‌ی پۆلیسی شارەدێی بنگردەوە سه‌ر به ‌به‌شی پۆلیسی دوکان،‌ په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌که‌ کرایه‌وه‌.

ک.ک