
لە ڕووداوێکی نادیاردا ژنێک گیانى له‌ده‌ستدا
ژنێکى ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ له گوندێکی شارۆچکەی سه‌یدسادق سەربە پارێزگای سلێمانی گیانى له‌ده‌ستدا، بەڵام نازانرێت ئەو ژنە لە ئاودا خنکاوه یاخود کوژراوه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له گوندی کێلهکهوهى سه‌ربە شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق ژنێک گیانى له‌ده‌ستدا، بەڵام هۆکار و چۆنێتی گیانلەدەستدانەکەی گوماناوییە.
حه‌یده‌ر حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى کارگێڕى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شه‌وکه‌تى حاجى موشیر له شارۆچکه‌ى سه‌یدسادق بۆ ڕۆژنیوز وتى: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ تەرمی ژنێک گەیەندرایە به‌شى فریاکه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌که‌مان.
وتیشی: هیچ زانیارییه‌ک له‌سه‌ر ناوی ژنه‌که نه‌بوو، ئەوەی هەیە ئەوەیە، کە ژنه‌که ته‌مه‌نى له‌نێوان ٤٧ بۆ ٤٨ ساڵیدایه و خه‌ڵکى گوندى کێلهکهوهى سه‌ر به شارۆچکه‌ى سه‌یدسادقه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: ئێمە نازانین ژنه‌که کوژراوه یاخود خنکاوه له ئاودا، بۆیە پاش ئه‌نجامدانى ڕێکاره پزیشکییه‌کان، ته‌رمه‌که‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشکى دادوه‌رى سلێمانى کرا به مه‌به‌ستى زانینی هۆکارى مردنه‌که‌ى.
ک.ک