لە ژێر ناونیشانی “لەدژی داگیرکاری و خیانەت ژن ژیان ئازادی” سیمینارێک لە ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.
ئیوارەی ئەمڕۆ لەشارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیداری ڕاپەڕین ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ڕژاک بەبۆنەی ٢٥ نۆڤەمبەرەوە لە ژێر ناونیشانی “لە دژی داگیرکاری و خیانەت، ژن ژیان ئازادی” سیمینارێکی دەربارەی توندوتیژیەکانی بەرامبەر ژنان ڕێکخست.
دوای چەند ساتێک وەستان بۆ رێزگرتن لە شەهیدان شادی سەمەد، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان سیمینارەکەی پێشکەش کرد و تیایدا وتی، ژنان لە سەرجەم شۆڕش و بەرخۆدانەکاندا لە دژی دوژمنان و داگیرکەرانی کورد ڕۆڵی کاریگەر و بەر چاویان ھەبووە.
وتیشی: پێویستە بە ڕوحیەتەی شۆڕشگێڕی لەبەرامبەر ھەر توندوتیژی و زەخت و زۆریەک بوەستنەوە کە دەکرێتە سەریان .
بەبیری هێنایەوە ژنان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا پێشەنگ بوون و ئێستاش لە سەرھەڵدانەکانی ڕۆژھەڵاتدا جارێکی دیکە ژنان پێشەنگایوتی سەرھەڵدانەکان دەکەن .
بە پێویستیزانی ژنان هۆشیارتربن و یەکگرتوو یەک ھەڵوێست بن بۆ ئەوەی بتوانن ڕوبەڕوی سەرجەم توندوتیژی و زەخت و زۆری سەر ژنان ببنەوە.
ها-ع