لە کۆبانێ یادی شەهیدانی پاریس کرایەوە

لە کۆبانێ، واری بەرخۆدان، یادی شەهیدانی پاریس، ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان کرایەوە.


ئەمڕۆ لە کۆبانێ، یادی شەهیدانی پاریس، ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان کرایەوە، ئەوەش بە دەستپێشخەریی کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ.

لە یادکردنەوەکەدا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر ژیانی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕەی کورد نمایش کرا و تێیدا باسی تێکۆشانی ئازادیی ژن کرا.

ساکینە جانسز و لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان لە ڕۆژی ٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن دەزگای ئیستخباراتی تورکیاوە تیرۆر کران.

تیرۆرکردنی ئەو سێ ژنە شۆڕشگێڕە لە کاتێکدا بوو، کە تازە پرۆسەی ئاشتی لەنێوان کورد و حکومەتی تورکیا دەستی پێکردبوو.


ک.ک