لە کۆی ٢١ وەزیر تەنیا سیانیان ژنن

لەکۆی ٢١ وەزیری کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەنیا سێ وەزیریان ژنن.


ئەمڕۆ سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ٢١ وەزیری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەماندا سوێندی یاساییان خوارد و یەکێک لە وەزارەتەکانیش، کە وەزارەتی سامانە سوروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، تا ئێستا کاندیدی بۆ دیاریی نەکراوە.

لە کۆی ئەو ٢١ وەزیرە و سەرۆک و جێگری سەرۆک-یش، تەنیا ٣ وەزارەت دراوە بە ژنان، ئەوانیش برتین لە وەزارەتەکانی کاروباری کۆمەڵایەتیی، کە لەلایەن کوێستان محەمەد وەرگیراوە لە پشکی گۆڕان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کە لەلایەن بێگەر تاڵەبانی لە پشکی یەکێتی وەگیراوە و وەزارەتی هەرێم، کە لەلەیان ڤالا فەرید لە پشکی پارتی وەرگیراوە.

لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان-دا تەنیا یەک وەزیری ژن هەبوو، ئەمەش ناڕەزایی ژنانی بەدوای خۆیدا هێنابوو، لە کابینەی نوێشدا ئەگەرچی کۆمەڵێک ژن گروپێکیان بەناوی باڵانسی جێندەریی بۆ کابینەی نوێ پێکهێنا و سەردانی حزبەکانیان کرد بۆ ئەوەی بە هاوسەنگیی لەگەڵ پیاوان پۆستەکان بدەن بە ژنان-یش، بەڵام ئەو هاوسەنگییە ڕانەگیرا و تەنیا سێ وەزارەت دران بە ژنان.

ش.ف