لە گوندێکی بەردەڕەش پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت و هەڵهات.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، لە گوندی نەزراوە لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک، پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و هەڵهاتووە.
پۆلیس ڕایگەیاندووە، تاوانەکە دوای دروستبوونی شەڕێک بووە لەنێوان قوربانیی و تاوانبارەکەدا و قوربانییەکە تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵ بووە.
بە بڕیاری داداوەری لێکۆڵینەوە، پەڕەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و هەوڵ دەدرێت، تۆمەتباری تاوانەکە بەزووترین کات دەستگیر بکرێت.
هەر ئەمڕۆ هەواڵێک لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، گوایە کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە شارەدێی کەورگۆسک-ی سەر بە هەولێر “خۆی خنکاندووە”، بەڵام هیچ سەرجاوەیەکی فەرمیی بپشتڕاستی نەکردەوە و پۆلیسی هەولێریش وەڵامی پەیوەندییەکان ناداتەوە.
بەپێی بڵاوکراوەکانی ڕاگەیاندنەکان، لە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢دا لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، ٢٦ ژن بەشێوازی جیاجیا کوژراون، ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١ــی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیەکانی دژی ئافرەتان و خێزان، لە ١٢ مانگی ئەو ساڵەدا ٢٤ ژن کوژراون
ش.ف