ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی دووەم لەگەڕەکی خێلەکێ لەناوندی شارۆچکەی بەردڕەش مامۆستایەکی ژن بەهۆی فشارەوە خۆی سوتاند و لەئەنجامدا گیانی لەدەستەدا.
ئەو مامۆستایە بەهۆی فشارخستنە سەری لە بابەتی هاوسەرگیری کردن، پەنا بۆ خۆسوتاندن دەبات، لەڕێگای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سووتاوان لە دهۆک گیان لەدەست دەدات.
شیرین ئەنوەر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی سووتان لەشاری دهۆک ڕایگەیاند، “پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ حاڵەتێکی سووتان گەیشتە نەخۆشخانەکەمان، دوای پشکنین دیاربوو لە رێگا گیانی لەدەستداوە، قوربانیەکە خەڵکی قەزای بەردەڕەشە لە٪١٠٠ی جەستەی سووتا بوو.
لەئێستادا بەمەبەستی لێکوڵێنەوە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
ش. ئـ