ژنێك دوای ته‌واوكردنی زانكۆ و بێ ئومێدبوون له دامه‌زراندن، ده‌ست ده‌كات به دوورمانکردن، تا ببێته خاوه‌ن پیشه و ئابووریه‌كی سه‌ربه‌خۆ، دەڵێت، ئێستا سه‌نته‌رێكی جل و به‌رگ دوورینم بەخۆم هه‌یه و زیاتر لە ٥٠ ژنیشم كردوه‌ته خاوه‌ن ئابوورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ، كه به‌شێكیان له‌ناو بازارەکاندا دووكانیان هه‌یه.
هایده حوسامه‌دین، ژنێكی دانیشتووی شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه و خاوه‌نی سه‌نته‌ری هایده‌یه بۆ دوورینی جلوبه‌رگ و له‌ساڵی ٢٠١٦ به‌شی مێژووی زانكۆی گه‌رمیانی ته‌واو كردووه، تائێستا دانه‌مه‌زراوه و جگه له كاری دوورینی جل و به‌رگ، سه‌نته‌رێكیشی بۆ كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی دوورمان هه‌یه.
هایده، له‌ساڵی ٢٠١٢ ده‌ستی به‌كاری دوورمان دەکات، ئه‌و كات ته‌نها له‌ماڵه‌وه ئه‌و كاره‌ی ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی زانكۆی ته‌واوكرد، له‌ساڵی ٢٠١٧ بڕیاریدا، سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت و كردنه‌وه‌ی خول بۆ فێربوونی دوورمان بكاته‌وه، ئێستا لە گەرمیان ناوێکی دیاری هەیە و سه‌نته‌ره‌كه‌ی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كار و ڕاهێنان پیشه‌ی گه‌رمیانه.
هایدە بە سێ ئاستی جیاواز وانەکانی دوورمان کردن دەڵێتەوە، ئاستی سه‌ره‌تا، کە تایبەتە بە فێربوونی دوورینی جلی کوردی، ئاستی به‌رز تایبەت بە جل و بەرگی دەرەوە، ئاستی سێییەمیش تایبەتە بە باڵاپۆش.
ئه‌و خولانه‌ی هایده حوسامه‌دین پێی هه‌ڵده‌ستێت، به درێژایی ساڵ به‌رده‌وامی هه‌یه، ته‌نها مانگی نه‌ورۆز و ڕه‌مه‌زان نه‌بێت، هه‌ر خولێكیش ده‌كاته‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌هه‌ردوو شێوه‌ی توێری و زانستی وانه‌ی ناوخوله‌كه ده‌وترێته‌وه و له‌كۆتایشدا تاقیكردنه‌وه به فێرخوازه‌كان ده‌كرێت و بڕوانامه‌یان پێده‌درێت.
له‌سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠١٧، كه ده‌ستی به‌كاركردن كردووه، تا ئێستا نزیكه‌ی ٨٠٠ فێرخوازی فێری دوورینی جل وبه‌رگ كردووه و به‌شێك له‌وانه‌ی فێربوونه بۆ خۆیان و کەسە نزیکەکانیان سوودی لێدەبینن، بەڵام، بەشێکی دیکەیان بۆ بژێوی ژیان و بوون به‌خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆ به‌شداری خولیان كردووه و نزیكه‌ی ٥٠ ژن له‌وانه‌ی له‌سه‌نته‌ری هایده فێری دوورمان بوون، بوونه‌ته خاوه‌نی ئابوری سه‌ربه‌خۆی خۆیان.
هایده حوسامه‌دین، بۆ ڕۆژنیوز وتی: هه‌ڵبه‌ت ئه‌م كاره بۆ ماوه‌ییه بۆ من، دایكم پێشووتر و به‌شێكی خێزانه‌كه‌م دوورمانیان زانیوه و كاریان پێكردووه، منیش خۆشه‌ویستی ئه‌و كاره‌م له‌وێیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و بۆیه ئه‌م پیشه‌یه‌م بۆ خۆم هه‌ڵبژاردووه.
وتیشی: ئیستا تەنها لە بۆنه‌كان جل كوردی له‌به‌ر ده‌كرێت، بەڵام ئێمه مۆركی خۆمان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد جلی كوردییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵك زۆر ڕووی له‌جلی ئێرانی و توركی كردووه، ئەوەش كاریگه‌ری دروستكردووه له‌سه‌ر جلی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئێستا ستایلی ئێران و توركی خواستی زۆری له‌سه‌ره له بازاڕه‌كان و لای ئێمه‌ش، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی زۆر خراپه.
ش.ئـ