مەخمور، خولێکی پەروەردەیی لەئەکادیمیای شەهید ژیان کرایەوە

بەدروشمی' تۆش هەڵسە سەرپێیان' بەپێشەنگایەتی مەجلیسی عەشتار،خولێکی پەروەردەیی لەئەکادیمیای شەهید ژیان لەناو کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لەمەخمور دەستی پێکرد.


بەپێشەنگایەتی مەجلیسی عەشتار، لەژێر دروشمی'تۆش هەڵسە سەرپێیان' خولێکی پەروەردەیی لەئەکادیمیای شەهید ژیان لەناو کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لەمەخمور دەستی پێکرد، خەڵکی مەخموریش پشتگیری ئەو هەنگاوەیان کرد کەلەلایەن کەژەکە-ەوە دەستی پێکردبوو.

مامۆستا بێریڤان ئەیاز یەکێکە لەو مامۆستایانەی ئەکادیمیای شەهید ژیان، سەبارەت بەکردنەوەی خولەکە، وتی:"بۆئەوەی ئێمە کارەکانمان بەڕێکخستنکراو ڕێکوپێک ئەنجام بدەین، بەپێویستمان زانی خولێک بۆ ژنانی کەمپەکە بکەینەوە، هەموو ژنێک پێویستە بەشداری ئەم پەروەردەیە ببێت".

بەڕێوەبەرانی ئەکادیمیاکە هیواخوازن کە ئەو پەروەردەیە ببێتە ڕۆشنایی و سەرکەوتن لەژیانی بەشداربووان و ژنان بەتایبەت، وە بتوانن تەواوی ڕێنمایی خولەکە لەژیانی بەڕیکخستنکراوی خۆیان سودی لێوەربگرن.

ب.ش