مەخمور، لەمەراسیمێکی گەورەدا ٨ی ئازار پیرۆزکرا

ژنانی مەخمور بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی عەشتار و ئەنجومەنی ژنانی گەنج، مەراسیمێکی گەروەیان بۆ پیرۆزکردنی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان لە مەخمور ئەنجامدرا.


لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی- مەخمور، بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی عەشتار و ئەنجومەنی ژنانی گەنج، لەبەردەم بارەگای ئەنجومەنی عەشتار مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی ژنان ئەنجامدرا.

ژنانی مەخمور بەجلی کوردی و بە دڵخۆشیەوە بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد و وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و ئاڵای پەکەکە و کەجەکە و کەژاک و پاژاک و یژا ستار و چەندین ئاڵای دیکەی ڕێکخستنەکانی ژنانیان بەرزکردبووەوە، هەروەها چەندین بۆستەریان هەڵگرتبوو، کە دروشمەکانی ( ٨ی ئازار لە تەواوی ژنان پیرۆزبێت، تێکۆشانی ژنان گەلانی دنیا ئازاد دەکات، بۆ گۆڕانکاریی و ئازادی تۆش تێبکۆشە) نووسرابوون.

"شۆڕشی ڕۆژئاوا نمونەیەکە"

لە مەراسیمەکەدا چیچەک جەنگیز، بەناوی ئەنجومەنی عەشتارەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: ڕۆژی ٨ی ئازار لە ئۆجالان و تەواوی ژنانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەین، تێکۆشانی ژنانی کورد لەهەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە و دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، شۆڕشی ڕۆژئاوای کودستانیش نمونەیەکی ئەو دەستکەوتانەیە، دەتوانین بڵێین شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو: یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنەکانی ژنان ڕێبەر ئاپۆیە، ڕێبەر ئاپۆ لەهەموو بارودۆخێکدا خەباتی بۆ ئازادیی ژن کردووە، بۆیە وەک ژنانی مەخمور دڵسۆزی خۆمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ دووبارە دەکەینەوە و دەڵێین هەتا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت ئێمە لە تێکۆشان بەردەوام دەبین.

سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد بووە بە هیوا بۆ ژنانی جیهان

رهان کایا، بەناوی ئەنجومەنی ژنانی گەنج ڕاگەیەندراوێکی خویندەوە و کە تێیدا هاتبوو: لەو جەنگانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا هەیە ژنان قوربانی یەکەمن، بەڵام ئەو تێکۆشانەی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست دەیەکەن بووەتە هیوا بۆ ژنانی دنیا.

دواتر گوڵێ تونج، ئەندامی ئەنجومەنی عەشتار ئەو پەیامی کۆتایی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردی بۆ ژنان خوێندەوە.

لەدوای خوێندنەوە پەیامەکە ژنان بەیەکدەنگ دروشمەکانی 'بژی سەرۆک ئاپۆ ژن ژیان ئازادیی، بێ سەرۆک ژیان نابێت' وتەوە.

دواتر بە سرودی نەتەوەیی کۆتایی بە چالاکییەکە هات.

د.ع