ژنێكی تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکى شارەدێی چوارقوڕنە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، دوای كوژرانی تەرمەكەی بە سوتێنراوی لە سنوری شارۆچكەکەى خۆى دۆزرایەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، ژنێکی تەمەن ٤٧ ساڵ بە ناوی ناسکە قادر، دوای نزیکی ١٠ ڕۆژ لە دیارنەمانی لە لایەن جوتیارێکەوە و لە کاتی زەوی کێڵان لە نزیک شارۆچکەى دوکان دۆزراوەتەوە، کە ئاسەواری ئەشکەنجە بە گیانیەوە هەبووە و دوای سوتاندنی لە ناوچەیەکی دوورە دەست نێژراوە.
پۆلیس ئاشکرای کردووە ، ناسکە قادر خاوەنی پێنج منداڵ بووە و دانیشتووی شارۆچکەی چوارقورنە بووە دوای دۆزینەوەی تەرمەکە کچەکەی لە ڕێگەی ملوانەکەی ملیەوە ناسیویەتیەوە و تاوەکو ئێستا کەس لەسەر دۆسییەکە دەستگیر نەکراوە.
س.س