"نوژیان دڕندەییەکانی نیشان دەدا"

ڕاگەیاندنی ژن- ڕاژن، ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان-یان بەبیرهێنایەوە، کە لە ئازاری ٢٠١٧ لە لایەن چەکدارانی ڕۆژەوە سەربە پارتی لە شەنگال شەهید کرا، ڕاژن ڕایگەریاند: نوژیان دڕندەییەکانی سەر ئێزدییەکانی نیشان دەدا.


ڕۆژی ٣ی ئازاری ٢٠١٧ چەکدارانی ڕۆژ کە سەربە پارتی-ن، هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پاراستنی ئێزدیخان، کاتێک نوژیان ئەرهان وەک ڕۆژنامەنووسێک ڕوەماڵی ئەو هێرشەی دەکرد، بە گولـلەی چەتەکانی ڕۆژ کرایە ئامانج و بریندار بوو.

دوای برینداربوونی، نوژیان گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، سەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان، نوژیان ئەرهان ڕۆژی ٢٢ی ئازار شەهید بوو، ڕاگەیاندنی ژن- ڕاژن، ئەمرۆ لە ساڵوەگەڕی شەهید بوونیدا بەبیری هێناوەتەوە. 

ڕاژن ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ساڵوەگەڕی شەهید بوونی ڕۆژنامەنووس نوژیان ئەرهان بڵاوکردووەتەوە و لە ڕاگەیندراوەکەیدا هاتووە: هاوکار و هاوڕێیمان نوژیان ئەرهان لە ئێزدیخان بە پێنووس و کامێرای خۆی نەک تەنیا دڕندەیی لەسەر ئێزدیخان تەنانەت دڕندەیی لەسەر ژنانی ئێزدیشی نیشان دەدا.

لە کۆتاییشدا هاتووە: تا تێکۆشان و گەڕان بە دوای ژیانێکی نوێ هەبێت، نوژیانیش دەژی. 


ک.ک