هیندستان، وڵاتێک زۆرترین ژن خۆی تێدا دەکوژێت

کەمال ماریوشی لێکۆڵەر دەڵێت، کە ٣٧٪ی ئەو ژنانەی لە سەرتاسەری جیهان کۆتایی بە ژیانیان دەهێنن، خەڵکی هیندستانن.


لێکۆڵەرێکی ئەنستیتیوتی پۆندیچێری فەرەنسا بەناوی کەمال ماریوش ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەی لەبارەی کاریگەرییەکانی نوێکردنەوەی هیندستان ئاشکراکرد و خۆکوشتنی ژنانی بە یەکێک لە لێکەوتە سەرکییەکانی زانی.

لە لێکۆڵینەوەکەیدا هاتووە، کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەو ژنانەی لە جیهاندا کۆتایی بە ژیانیان دەهێنن خەڵکی هیندستانن.

هەروەها لە لێکۆڵینەوەکەدا کێشەی تەندروستیی گشتی، سیاسەت و هەستەوەریی کە لێکەوتەی گۆڕانکارییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای هیندستانن بە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو ڕێژە زۆرەی خۆکوشتنی ژنان دانراوە.

ژمارەی دانیشتووانی هیندستان میلیارێک و ٣٠٠ ملیۆن کەسە، ڕێژە خۆکوشتنی ژنان سێ ئەوەندەی خۆکوشتنی پیاوانە.

س.ح