هێزێکی سوپای عێراق بەرەو شەنگال بەڕێکەوت

پاش ڕووداوەکەی شەوی ١٧ی ئازار، سوپای عێراق سێ لیوای بەرەو شەنگال نارد.


لە ئێستادا سێ لیوای سوپای عێراق لە موسڵەوە بە رەو شەنگال بەڕێکەتوون.

ڕەوانەکردنی ئەو هێزە لەکاتێکدایە، کە شەوی ١٧ی ئازار لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلێکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال-یەبەشە بە بازگەیەکی سوپای عێراقدا لە ناوچەی تربەکای سەر بە شارەدێی سنونێ لە شەنگال، لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە دەستڕێژی گوللـەی لێکرا.

دوێنی-ش فەرماندەیی یەبەشە ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە لەو هێرشەدا دوو شەڕڤانمان شەهید بووە و سێی شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.

دوای ڕووداوەکە دەزگا و ڕێکخراوەکانی شەنگال هەڵوێستی خۆیان نیشاندا و هێرشەکەیان شەرمەزار کرد، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبوونەوە و پێیان ڕاگەیاندن:"ئەوەی دانمانپێدا نەنێت، دانی پێدا نانێین".

بەگوێرەی سەرچاوەکان، ئەو هێزە ئیرادەی شەنگال و هیزەکانی پاراستنی ئێزدیخان دەکەنە ئامانج.

ش.ف