هەبەدەهە چالاکییەکەی ئیزمیری لە ئەستۆ گرت

جەنگاوەرانی تۆڵەسەندنەوەی مەعسوم کۆرکماز لە بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە)، چالاکییەکەی ئیزمیر-یان لە ئەستۆ گرت، کە دژی کارگەیەکی کۆنتێنەر (خانووی کاتیی) ئەنجامدرابوو.


جەنگاوەرانی تۆڵەسێنی مەعسوم کۆرکوماز لە بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتووی گەلان (هەبەدەهە - HBDH) بەرپرسیارێتیی چالاکییەکەی ئیزمیریان گرتە ئەستۆ و لەوبارەیەوە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەبەدەهە دا هاتووە:

"لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ لە ناوچەی بۆرنۆڤای ئیزمیر چالاکییەکمان لە دژی کارگەی دروستکردنی کۆنتێنەر و عەمبارەەکانی ئەنجامدا و کۆنتێرنەرەکانی کارگەکە تێکشکێنران.

ئەو کارگەیە بۆ هێزەکانی سوپای تورکی داگیرکەر کۆنتێنەر و تەنکەری ئاوی دروست دەکرد، ئەو کەسانەی لەسەر ژان و ئازاری داگیرکەریی سەر ئەم گەلە پارە دەستدەخەن و پێداویستیی لۆجستی بۆ ئەو شەڕە دابین دەکەن، دەبێت باجی کارەکەیان بدەن، ئەوانەی لە شەڕی چەپەڵ سکی خۆیان تێر دەکەن، ئەوا دەبێت ڕاستیی شەڕیش ببینن.

ئەو چالاکییەمان بۆ بەرز راگرتنی یادی گەریلاکانی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ (ئاب)ی ١٩٨٤ ئەنجامدا. لە هەڵمەتی ١٥ی ئاب-دا ڕۆحی بەرخودانی ساڵی ١٩٧١ی ماهیر چایان، دەنیز گەزمیش و ئیبراهیم کایپاک کایا هەیە، هەڵمەتی گەریلایی ١٥ی ئاب لەسەر هێڵی تێکۆشانی یەکگرتووانەی گەلانە.

سڵاو لە هەڵمەتی ١٥ی  ئاب دەکەین و هێڵە تێکۆشانەکەی بە هێڵی خۆمان دەزانین و قبوڵمانە، ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە تێکۆشانی ئازادیی گەش بکەین و فاشیزمی ئاکەپە ومەهەپە هەڵبوەشێنین، بە ئازایەتی، بڕوا و پێداگرییەوە هەڵمەتی ١٥ی ئاب و تێکۆشانی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان سەردەکەوێت.

ئێمە بانگەوازییمان بۆ هەموو گەنجانی تورکیا و کوردستان ئەوەیە، کە بەو چالاکییانە ڕێگای ڕزگارییمان لە دژی فاشیزم کردووەتەوە و  بەهێزی تێکۆشانی یەکگرتوانە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەدەڵوەشێنین. ئێوەش لە هەر شوێنێک بن دەتوانن بە چەند کەسێک لە دژی دام و دەزگاکانی فاشیزم شەڕ بکەن، لە خوێندنگە و زانکۆ و گەڕەکانی خۆتاندا رێگایان پێنەدەن بە ئارامیی سەر بنێنەوە.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٠ی ئاب-یش جەنگاوەرانی تۆڵەسێنی سەڤدا سەرینییەلی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی یەكبوونی گەلان-هەبەدەهە لەدژی کارگەیەکی ڕۆن لە لە ناوچەی سانای سەر بە شارۆچکەی چگل لە ئیزمیر، چالاكیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاكییەكەدا كۆگاكە بەتەواوی سووتا.

ش.ف