هەولێر، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو

بە دروشمى "هەموومان پێکەوە بەرەنگارى توندوتیژى دەبینەوە" لە هەولێر لەلایەن ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان – ڕژاک، گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.


ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێر گردبوونەوەیەکی ڕێکخست.

زیتون کوردی، ئەندامی ڕژاک لێدوانێکی خوێندەوە کە تێیدا هاتبوو: وەکو ژنانى کورد بە ئەندازەى ئازادى خۆمان و گەلەکەمان، لەبەرامبەر تێکۆشانى تەواوى ژنان و گەلانى دیکە و تەواوى جیهان بەرپرسیارین، کوشتن و خۆکوشتن و سوتان و هاوسەرگیری لە تەمەنى منداڵى و جیابونەوە و سەرجەم پێشێلکاریەکانى دیکە، سەلمێنەرى ئەوەن کە هێرش لەسەر ژیانى ژنان هەیە و لە ڕەوشێکى خراپ دەژین.

ئەوەش خرایەڕوو: لەبەرامبەر ئەو هێرشانە دەبێ ژنان خۆیان ڕێکبخەن و خۆڕێکخستنمان نەبێت ژن لەم کۆمەڵگایە ئازاد نابێت، بۆیە لەم چوارچێوەیەدا لە باشورى کوردستان لەژێر ئەم دروشمەى ڕامانگەیاندوە، ڕووبەڕووى توندوتیژى دەبینەوە تاوەکو چیتر هیچ ژنێک نەکوژرێت.

 


ک.ک