هەولێر، ژنێک بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا

لە سنوری پارێزگای هەولێر، بەهۆی "کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ژنێک خۆی سووتاند" و گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ لە گوندی حاجی وسووی سەر بە شارەدێی دێگەڵە لە پارێزگای هەولێر، بەهۆی سوتانەوە ژنێک گیانی لەدەستدا، ژنەکە ڕێژەی سوتاوییەکەی زۆر بوو.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕووداوەکە بە ڕۆژنیوزی وت "ئەو ژنە لەگەڵ ھاوژینەکەیدا کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ھەبووە و لە ئەنجامی شەڕی نێوانیان لە گوندی حاجی وسوو، ژنەکە خۆی سووتاندووە و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەشی، گیانی لەدەستداوە".

هەر بەپێی زانیارییەکان، هاوژینی ژنەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و بەپێی ماددەی ٤٠٨ لە یاسای سزادانی عێراقی و بە بڕیاری دادوەر بەندکراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.


ک.ک