هەپەگە شەهیدبوونی دوو گەریلای ڕاگەیاند

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشكرا كرد كە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك شەهید بوون.


لە ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگەدا هاتووە، ڕێكەوتی ٣ی تەموز كاتژمێر 01:00 فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای دەوڵەتی تورك هەرێمی زاپ-ی سەر بە هەرێمەكانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان كرد، لەم هێرشەدا هاوڕێیانمان ژیان (ژیان چەتین كایا) و زیلان (ئاسیا بۆر) شەهید بوون.

ناسنامەی شەهیدان

نازناو: ژیان كۆچەر

ناو و پاشناو: ژیان چەتین كایا

شوێنی لەدایكبوون: ئێلح

ناوی دایك و باوك: ڤەتها - محەمەد

شوێن و كاتی شەهیدبوون: زاپ - ٣ی تەمووزی ٢٠١٩

 نازناو: زیلان كناجی

ناو و پاشناو: ئاسیا بۆر

شوێنی لەدایكبوون: وان

ناوی دایك و باوك: دلبەر - ئەمین

شوێن و كاتی شەهیدبوون: زاپ - ٣ی تەمووزی ٢٠١٩

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەكەیدا بەم شێوەیە باسی ئەو دوو شەهیدەی كردووە، هاوڕێمان ژیان كۆچەر ساڵی ١٩٩٤ لە بنەماڵەیەكی وڵاتپارێز لە ئێلح لەدایكبووە هاوڕێ ژیان لە تەمەنێكی كەمدا ڕووبەڕووی زەخت و سیاسەتی تواندنەوە و نكۆڵیكاری دوژمن بووەتەوە لەو بارەیەوە وردبوونەوەیەكی زۆری كردووە زەخت و سیاسەتی دژایەتی و جیاكاریی سەر كوردانی قبوڵ نەكرد و ساڵی ٢٠١٤ هاتە نێو تێكۆشانی ئازادی هاوڕێ ژیان بەپتەوی پەیوەست بووە بە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی و هەموو ئەركە شۆڕشگێڕییەكانی بە خۆشەویستییەوە جێبەجێ كردووە لە ماوەیەكی كورتدا بووەتە یەكێك لە هاوڕێ نموونەییەكان هاوڕێ ژیان بە هەڵوێستی پێداگر و دڵنزمانەی خۆی كاریگەرییەكی گەورەی لە هاوڕێكانی دەوروبەری كردووە و گەیشتووەتە ئاستی گەریلای فەرماندە هاوڕێ ژیان بە ڕەنجدەری دەناسرایەوە، لە بونیادنانی ڕێبازی نوێی گەریلادا پێشكەوتنی بەبنەما گرتووە و بووەتە هاوڕێیەك كە هەمیشە خۆی پێشخستووە.

هاوڕێ زیلان كناجی لە ساڵی ١٩٩٨ لە بنەماڵەیەكی وڵاتپارێزی وان لەدایكبووە و لە كولتوورێكی كوردیدا گەورە بووە بەهاكانی خۆی لە ڕووی سەربەخۆییەوە پاراستووە بۆ ئەوەی هێرشەكانی دژبە كوردان بوەستێنێت و ئازادیی ڕێبەرایەتی بەدی بێنێت، ساڵی ٢٠١٥ هاتە نێو ڕیزەكانی گەریلا، هاوڕێ زیلان لە ڕۆژی هاتنییەوە خۆی لەگەڵ چیاكان كردووەتە یەك، ڕێگەی هاوڕێی فیدایی زیلان(زەینەب كناجی)ی بۆ خۆی كردووەتە بنەما. هەموو ئەو ئەركانەی لە ئەستۆی گرتوون، سەركەوتوانە جێبەجێی كردوون. هاوڕێ زیلان بەگوێرەی هەلومەرجەكان هێڵی ئازادیی ژن-ی ڕێبەرایەتی بەبنەما گرتووە، بووەتە یەكێك لە هاوڕێ نموونەییەكان بە سادەیی و هەڵوێستی شكۆدارانەی ژیانی، كاریگەری لە هاوڕێكانی دەوروبەری كردووە هەمیشە كولتووری سەركەوتنی شۆڕشگێڕی بەزیندوویی هێشتووەتەوە.

سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی هاوڕێیانی شەهید ژیان و زیلان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی كوردستان دەكەین ئێمە میراتی تێكۆشان بە سەركەوتن دەگەیەنین كە هاوڕێیانمان بۆ ئێمەیان جێهێشتووە.

د.ح