هەڵەبجە، ژنان بەهرە و کارەکانیان نمایش دەکەن

لە شاری هەڵەبجە، پێشانگایەک بۆ کارە دەستییەکانی ژنان کرایەوە، تێیدا ٥٠ ژن بە بەرهەمەکانیان بەشدارییان کرد و ژنانیش وەکو کڕیار و بینەر سەردانی پێشانگاکەیان دەکرد.


ئەمڕۆ ڕێكخراوی نوێ‌ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەكانی ژنان، پێشانگایەكی دروومان و كاری دەستی بۆ ژمارەیەك ژنانی هەڵەبجە و ژنانی ئاوارەی عێراق لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كردەوە.

لە پێشانگاكەدا زیاتر كاری چنین و دروومان نمایشكراوە و تێیدا ٥٠ ژن بەشدارییان کردووە، کڕیارەکانیش ژنانن و بە خۆشەوە سەردانی پێشانگاکە دەکەن، کە بڕیارە تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوامیی هەبێت.

ژنانی بەشدار لە پێشانگاكەدا باس لەوە دەكەن، پێشانگاكە پاڵپشتییەكی باشە بۆیان، لانیکەم دەتوانن لەڕێگەیەوە بژێویەكی خۆیانی پێ دابین بکەن، هەروەها كارە دستییەكانی خۆشیان پیشانی خەڵك بدەن، ئاماژە بەوەش دەکەن، کە ئەو شێوازە کارانە دەتوانێت هاندەرێکی باشبێت بۆ ژنان کە پشت بە خۆیان و تواناکانی خۆیان ببەستن.

س.ح