وەقفی ژنانی ئێزدی دامەزرا

وەقفی ژنانی ئێزدی بە ناوی "تەونی هاوکاریی ژنانی ئێزدی" کە لە بەغدا مۆڵەتی فەرمیی وەرگرتووە، دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و یەکەم کۆنفرانسی خۆی لەشەنگال بەڕیوە برد.


دوێنێ لە گەڕەکی لالەش لە شەنگال، وەقفی ژنانی ئێزدی بەناوی "تەونی هاوکاریی ژنانی ئێزدی"، بۆ دیاریکردنی بەڕێوبەران، بەرنامەی کارەکان و چالاکییەکانی، کۆنفرانسیان ئەنجامدا و دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند.

لە کۆنفرانسەکەدا کە کاتژمێرێکی خایاند، نوێنەرانی ژنانی ڕێکخراوەکانی شەنگال-یش ئامادە بوون، لە کۆنفرانسەکە لەسەر دۆخی ژنانی ئێزدی، ئەو ژنانەی لە دەستی داعش رزگار بوون و ئەوانەی چارەنووسیان نادیارە و دۆخی منداڵانی ئێزدی ڕاپۆرتێک پێشکەش کرا، هەروەها لەسەر فەرمانەکە و دۆخی ژنانیش سینەڤیزیۆنێک پیشاندرا.

بڕیار وایە وەقفی ژنانی ئێزدی لە شەنگال، عێراق، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و دەرەوەی وڵات کارەکانی بەڕێوەببات و هەرچەند بەناوی ژنانی ئێزدییەوە، بەڵام بۆ ژنان لە پێکهاتە جیاوازەکانیش کار دەکات.

لە کۆنفرانسەکەدا ئەنجومەنێک کە لە ١٥ کەس پێکدێت هەڵبژێردران، لەناو ئەو ئەنجومەنەش پێنج کەس دەستنیشان کراوە بۆ بەڕێوبردنی کارەکان.

س.ح