١٦ تۆن ڕۆنی 'زێڕ'ی تورکی دەستبەسەردا گیرا

قائیمقامییەتی بەردەڕەش دەستی بەسەر ١٤٠٦ تەنەکە ڕۆنی زێڕ-ی تورکیدا گرتووە کە شیاو نییە بۆ خواردن، ڕاشیدەگەیەنن، گەڕانیان بەردەوامە و هەر شوێنێک لەو جۆرە ڕۆنە بفرۆشێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.


ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا، لیژنەی ئابوری قائیمقامیەتی شارۆچکەی بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، دەستبەسەرداگرتنی ١٦تۆن ڕۆنی زێڕ-ی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لەدوای دەرنەچوونی لە تاقیگە و بەکەڵک نەهاتن بۆ خواردن، لە سەنتەری شارۆچکەی بەردەڕەش، دەست بەسەر  ١٤٠٦ تەنەکە ڕۆنی زێڕ کە دەکاتە نزیکەی ١٦تۆن گیرا و پاشان لەناو برا.

قائیمقامییەت ڕاشیگەیاندووە، لیژنەکانیان لە شارۆچکەکە و شارەدێیەکانی سنوورەکە گەڕانیان ەستپێکردووە، "لە هەر شوێنێک ئەو جۆرە ؤنە "زێڕ"، بفرۆشیت دەستی بەسەردا دادەگیرێت و لەناو دەبرێت، ئەویش زیاتر بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان".

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ئێستادا هەڵمەتێکی فراوانی بایکۆتی شتومەکی تورکی لە باشوری کوردستان دەستیپێکردووە، وێڕای ئەوەی وەک هەڵوێست دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک هەڵمەتەکە ڕاگەیەندراوە، بەڵام زۆرکەسیش دەڵێن شتومەکەکانی دەوڵەتی تورک کە هەناردەی دەکات بەسەرچوون و کوالییەتیان زۆر خراپە.

س.ح