٢ خوشک لەلایەن باوک و برایەکیانەوە کوژران

له‌ شاری سنه ‌لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو خوشک به‌ ده‌ستی باوک و برایەکیان‌ کوژران، ئەوەش بەپێی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.


دوێنێ له‌ گه‌ڕه‌کی نایسه‌ر له‌ شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوو خوشک له‌ لایه‌ن باوک و برایه‌کیانەوە کوژراون.

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکرده‌وه‌، ئەو دوو خوشکەی کە کوژراون، ناویان شایسته ٢٣ ساڵ‌ و ئه‌سرا ٢٢ ساڵ، کە به‌ ده‌ستی باوک و برایه‌کیان به‌ چه‌قۆ کوژراون.

هەروەها به‌ گوێره‌ی ئامارێکی هه‌مان کۆمه‌ڵه، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان،‌ له‌ مانگی نیساندا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان حەوت ژن خۆیان کوشتووه‌ و دوو ژنیش له‌ لایه‌ن که‌سوکارییانه‌وه‌ کوژراون.

 

ک.ک