پرۆژەی دەنگەکان ڕاگەیەندرا

لە شاری هەولێر پرۆژەی دەنگەکان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی دەنگی ژنانی عێراق ڕاگەیەندرا.


بەمەبەستی دانانی پڕۆژەیەكی درێژخایەن بۆ بەشداریكردنی ژنان لە ڕاگەیاندندا و پشتیوانیی ژنان بەگشتیی،  ئەمڕۆ لە هوتێل ڕۆتانە لە شاری هەولێر ڕێكخراوی ئینتەرنیوز بەبەشداری ژنان لە بوارە جیاوازەکان كۆنفراسێكی ئەنجامدا و تیدا پرۆژەی دەگکەنای ڕاگەیاند.

لە كۆنفراسەكەدا پەخشان كاكە وەیس، سەرۆكی رێكخراوی ئینتەرنیوز لە عێراق، ئاماژەی بەوەكرد ئێمە دەمانەوێت كار بۆ ئەوەبكەین یەكسانی جێندەری لە تەواویی بوارەكانی نێو كۆمەڵگا بوونی هەبێـت، بۆنمونە لە بواری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووریی 
وتیشی: بۆیە ژنانی ڕاگەیاندنكار و میدیا كارمان دەستنیشان كردووە، چونكە ئەوان دەتوانن لەنێو كۆمەڵگا ڕۆڵی باش ببینن لە بواری یەكسانی جێندەری و پاراستنی مافی ژنان لە تەواوی بوارە جیاجیاكاندا.

لای خۆیەوە خانم لەتیف، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عێراق بۆ كاروباری ژنان باسی لە ڕۆڵی ژنان لە بواری میدیا و بەشداری ژنان لە ناوەندەكانی بڕیاردان کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە كاركردنی ژنان لە نێو میدیادا خۆی لە خۆیدا بوێری و ئازایەتی ژنان دەر دەخات پێویستە لە داهاتوو كاربۆ ئەوە بكرێت ژنان زیاتر كار لە نێو میدیابكەن بۆ ئەوەی بتوانن ژنانی داكۆكیكاربن لەبەدەستهێنانی مافەكانیان .


هەروەها دونیا مەردان، ئەندامی ئینتەرنیوز، وتی: دەمانەوێت یەكسانیی جێدەریی دەستەبەر بکەین، ژنان بەشداربكەین لە بڕیاردان، كایەی سیاسیی كۆمەڵایەتیی، ئابووریی، بونیادنانی وڵات و جێگاگرتنیان لە هەموو جومگەكانی حكومەت.
وتیشی: پرۆژەكە ناوی "دەنگەکانمان"ە، ئامانج لە هەڵبژاردنی ئەو ناوە بەرزکردنەوەی دەنگی ژنانە، کە بەهاوكاریی چەند ڕیكخراوێكی مەدەنی لەناوخۆدا بەڕێوەدەچێت، پرۆژەكە لەسەر ئاستی عێراق دەبێت و لە مانگی ١ی ئەمساڵەوە دەستی بەكار كردووە، بەڵام ئەمڕۆ ڕامانگەیاند.

ک.س