پشدەر، کچێک بە گولـلە گیانی لەدەستدا

کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە هۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا و پۆلیسیش دەڵێت، کە ڕووداوەکە خۆکوژی بووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا لەوبارەیەوە دەڵێت: کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک بەناوی ( س . ع . ر ) لەدایک بووی ساڵی ٢٠٠٤ پیشەی خوێندکار، دانیشتووی شارەدێی ژاراوە گەڕەکی ( شەهیدان ) بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری گولـلەیەک بە سەرجەستیەوە هەیە و بەهۆی سەختی برینەکەشی گیانی لەدەستداو ڕووداوەکەش خۆکوژی بووە.

هەروەها دەڵێت: هۆکاری ڕووداوەکە نادیاره و بە وتەی کەسوکارەکەشی هیچ کێشەیەکی نەبووە، دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

د.ع