پلاتفۆرمی ژنانی كوردی یەكگرتوو: دیالۆگی نێوماڵی كورد پێویستە

پلاتفۆرمی ژنانی كوردی یەكگرتوو، داوای دیالۆگی نێو ماڵی كورد دەكەن و داوا دەكەن سیاسەتمەدارانی كورد گوێیان لێ بگرن.


پلاتفۆڕمی ژنانی كوردی یەكگرتوو نامەیەكیان نووسی و بانگەوازی دیالۆگی نێوماڵی كوردیان كرد.

"توركیا شەڕی براكوژی دروست دەكات"

دەقی نامەی پلاتفۆڕمەكە بەم شێوەیەیە:

"بەناوی پلاتفۆڕمی ژنانی كوردی یەكگرتوو و ژنانی كوردی خاوەن تێڕوانین و بیروباوەڕی سیاسی جیاواز كۆ بووینەوە، ئامانجی سەرەكیمان ئەوە بوو پەرە بە ئاشتی و دیالۆگی نێوماڵی كورد بدەین، ویستمان پشتگیریی دیالۆگ و ئاشتیی نێوماڵی كورد بكەین.

ئەو وڵاتانەی گەلی كوردی تێدا دەژین، قۆناغێكی زۆر هەستیار تێدەپەڕێنن، ئیدی كورد لە عێراق و سوریادا ناتوانن بەشێوەی جاران وەكو دوو شار بمێننەوە، توركیا و ئێرانیش لە بەرانبەر ئەو دۆخەد كەوتونەتە شەڕپێفرۆشتن و دڵخۆش نین بە دۆخی گەشەكردنی ئەو دوو وڵاتە.

هەر بۆیە هەوڵدانەكانیان بۆ لەنوێ دیزاینكردنەوەی عێراق و سوریا خستوەتەگەڕ، دەیانەوێت كێشەكانیان گەورەتر بكەن، ئەوەش ڕێگە دەدات زلهێزەكان بێنە ناو كێشەكانەوە، دەستێوەردانەكانی ئێران و توركیا بەناوی یەكێتی خاكی عێراق و سوریا لە دەرەوەی وڵاتانی ناوبراو لە توركیاشدا بوەتە هۆی شەڕ و ئازاری قورس، وەكو ئەوەی مێژوو هەمیشە بوەتە گەواهیدەری ئەو دۆخە، لەم سەردەمەشدا ئێمە دیسان بە دۆخێكی لەو شێوەیەدا تێدەپەڕین سیاسەتەكانی شەڕ، زۆرترین كاریگەری بەسەر ئێمەی ژنەوە هەیە، تەنانەت مەترسی(خوشك و براكوژی)یشی لێ دەكرێت.

"بۆ بەدەستخستنی مافی نەتەوەیی"

لەناو شەڕدا هەمیشە ژن و منداڵ زوڵمیان لێ دەكرێت، ئێمەی ژنانی كورد هیچكات ئەو شتە وەكو چارەنووس پێناسە ناكەین و نایبینین، دەمانەوێت خاوەن قسە بین لەسەر ئەو پێشكەوتنە سیاسیانەی كە بە ناوی ئێمە بەڕێوەدەبرێت و كاریگەری لەسەر ئێمە دروست دەكات، بەتایبەتی لەدژی ئەو سیاسیەتانەی كە دەیانەوێت گەلی كورد لەنێوماڵی خۆیدا سیاسەتی توندوتیژی لە بەرانبەر یەكتری پەرە پێبدەن، بڵێین(بەسە)لەو باوەڕەداین كە مافی دیموكراسیی گەلی كورد و نەتەوەییبوون، بە دیالۆگ و سیاسەتی ئاشتییانەی نێوماڵی كورددا تێدەپەڕێت، لەسەر ئەو بنەمایە، دەمانەوێت هەموو سیاسەتمەدارانی كورد گوێمان لێ بگرن جارێكی دیكە دەیڵێینەوە، وەكو ژنانی كورد بۆ ئەوەی دیالۆگی ئاشتی پەرە پێبدەین، بەردەوام دەبین لە بانگەوازیی خۆمان".

د.ح