پۆلیسی تورک لە ئیستانبۆڵ هێرشی کردە سەر دایکان

جارێکی دیکە پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە ئیستانبۆڵ و لەبەردەم زیندانی باکرکۆی هێرشی کردە سەر ئەو دایکانەی بۆ پشتیوانی زیندانیان مانگرتوو لەوی کۆببوونەوە.


کەمێک پێش ئێستا لە بەردەم زیندانی باکرکۆی ئیستانبۆڵ پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر گردبوونەوەی دایکان کە بۆ پشتیوانی لە مانگرتنی زیندانیان هاتبوون، لەو کۆبوونەوەیەدا، مەرال دانیش بشتاش و گوڵستان کۆچگری پەرلەمانتارانی هەدەپەش ئامادەبوون.

پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژی تون گردبوونەوەی دایکانی کردە ئامانج و دوای هێرشەکەش حوریە تورگوت، پارێزەری ئۆهەدە ئەحمەد بالکای و ڕەنگین ئەرگول و دایکێکی دیکەیان دەستگیرکرد.

دوێنێش پۆلیس هێرشی کردبووە سەر گربوونەوەی دایکان لە بەردەم زیندانی باکرکۆی ئیستانبۆڵ و ١٥ کەسیان دەستگیرکردبوو، کە دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کران.

د.ع