پۆلیسی هەڵەبجە: ژنێک خۆی سوتاند

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەڵەبجە خۆی سوتاندووە و بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی (فریاکەوتن)ی سلێمانی کرا.


ئەمشەو لە گەڕەکی گوڵان لە شاری هەڵەبجە ژنێکی گەنج "ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا" و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ڕاید بەزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: "ئەمشەو لە گەڕەکی گوڵان لە هەڵەبجە ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ بە ناوی (ب .ب.س) پیشە ژنی ماڵە وە، خۆی سوتاندوە و لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی سلێمانی کرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئستا هۆکاری خۆسوتاندنی ئەو ژنە نەزانراوە، بۆ ئەو مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە.

وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی وت، بنکەی پولیسی هەڵەبجە لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

ک.ک