پیاوێک بە نارنجۆک هێرشی کردەسەر ماڵی کچەکەی و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا

پیاوێک بە نارنجۆک هێرشی کردەسەر ماڵی کچەکەی، بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکەکەوە خۆی و کچەکەی گیانیان لەدەستدا، تا ئێستا پۆلیس هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ئەم ڕووداوە نەبووە.


شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی بنەسڵاوی سەر بە پارێزگای هەولێر، باوکێک بە نارنجۆک هێرشی کردەسەر ماڵی کچەکەی و لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا و هاوسەری کچەکەشی برینداربوو.

سەرچاوەیەک ئەم ڕووداوەی بۆ ڕۆژنیوز پشتڕاستکردەوە، بەڵام پۆلیس تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەبووە.

پەیوەندیمان بە هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.

س.ح